پێنج پیاو دەستدرێژی سێکسی بە کۆمەڵ دەکەنە سەر کچێک

لە وڵاتی ئیسپانیا لە میانی بەڕێوەچونی فێستیڤاڵی بامبلۆنا بۆ یاریكردن لەگەڵ مانگاكان، لەلایەن پێنج پیاوەوە دەستدرێژ سێکسی بە کۆمەڵ دەکرێتە سەر کچێک و دادگاش سزای چەند ساڵێکی کەم بۆ تاوانباران دەددەکات.

ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئیسپانیا لە چەند شارێکی ئەو وڵاتە رژانە سەر شەقامەکان و ئیدانەی بڕیارێكی دادگایان کرد کە بەهۆی ئەنجامدانی دەستدرێژیی سێكسی بە کۆمەڵ بۆسەر کچێک بەسەر پێنج پیاودا سەپاندویەتی، خۆپیشاندەران پێیان وایە نۆ سال زیندانی بۆ ئەو تاوانە گەورەیە سزایەکی سوکەو دەبێت دادگا بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز"، دوای ئەوەی دادگای ئیسپانیا حوكمی نۆ ساڵ زیندانی بەسەر ئەو پێنج پیاوە سەپاند، هەزاران هاوڵاتی رژانە سەر شەقامەکان و بە توندی دژی ئەو بڕیارەی دادگا وەستانەوە و بە سزایەكی سووك و ئاسایی هەژماریان كرد، ئەمەش جگەلەوەی تاوانباران تانەیان لەو بڕیارەی دادگایش داوە.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، بە وتەی پۆلیس تەنیا لە شاری بامبلۆنا زیاتر لە 35 هەزار لەو خۆپیشاندانە بەشداریان کردووە و دژی سزای دادگا بۆ سەر ئەو تاوانبارانە و فرەوانبوونی دیاردەی دەستدرێژیی سێكسی بە زۆرەملێ لە وڵاتەكەیان، ناڕەزایی دەردەبڕن.

لە مانگی تەمووز یۆلیۆی 2016 لە میانی بەڕێوەچونی فێستیڤاڵی بامبلۆنا بۆ یاریكردن لەگەڵ مانگاكان پێنج پیاو  کچێک دەڕفێننو دواتر بە کۆمەڵ دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەرو بە ڤیدیۆیش تۆماری دەکەن،دادگای ئەو وڵاتەش ماوەی چەند رۆژێکە ئەو بڕیارەی بەسەریاندا سەپاندووە

ئەو خۆپیشاندانەش بەگەورەترین خۆپێشاندان و ناڕەزایی لە تەواوی وڵاتەكە دادەنرێن، کە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو، دژ بە دەسەڵاتی وڵاتەكە و دادگا بەرپا كراوە.

AM:11:49:30/04/2018