سەرۆکی یانەی وەرزشی ڕانیە دەستیلەکارکێشایەوە و هۆکارەکەشی ئاشکرادەکات.
لە بەرواری ( ۱٥ / ٥ / ۲۰۱۸ ) لە نوسراوێکدا لیوا لشکر سعید بەڕێوەبەری یانەی وەرزشی ڕانیە کە هاوکات بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕانیەیە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکی یانەی وەزشی ڕانیە ڕاگەیاند بەهۆی سەرقاڵی ئیش و کاری فەرمی خۆی.
لە نوسراوی دەست لەکار کێشانەوەیدا ئاماژەدەکات بە ماوەی کارکردنی و وەک سەرۆکی یانەی وەرزشی کۆمەڵێک یاریزان و وەرزشوانی دڵسۆز و چالاکی بەدیکردووە کە هیوا و ئاواتی زۆری لێیان بینیوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاست و توانای وەرزشی لە سنوری یانەی وەرزشی ڕانیە.
لە کۆتایی نوسراوەکەدا ئاماژەدەکات و هیوادارە وەرزشکارانی سنوری یانەی وەرزشی ڕانیە کەسێکی باشتر و گونجاوتر بۆ سەرۆکی یانە دیاری بکەن بۆ بەرەو پێشبردنی وەرزش لە سنورەکەدا.
ئەمیر حەسەن