باشترین جۆری خواردنەکان لە پارشێودا

پسپۆڕانی بواری خۆراک رێنمای رۆژوانان دەکەن گرنگی بە ژەمی پارشیو بدەن،تاوەکو وزەی پێویست لە تەواوی ماوەی رۆژوگرتندا بۆ لەش دابینبکات، بەتایبەت ئەو خواردنانەی هەستی تینوێتی و برسێتی کەم دەکەنەوە.

بەپێی وتەی پسپۆرانی خۆراک، بۆ ئەوەی تەندروستی لەشت گونجاو بێت و هەم کێشیش زیاد نەکات باشترین جۆری خۆراک بۆ ژەمی پارشێو لە ڕەمەزاندا بریتین لەم جۆرە خعراکانە.

پڕۆتینەکان
ئەو خۆراکانەی کە
 دەوڵەمەندن بە پڕۆتین وەک (هێلکەی کولاو، پەنیری کەم چەوری، پاقلەی فولی سودانی و جۆرەکانی)هەستی مرۆڤ بە تێری دەهێڵێتەوە.

ریشالەکان و کاربۆهێدراتەکان
ئەو خواردنانەی ماددە ڕیشاڵیەکان و کاربۆهێدراتەلانیان تێدایە تەندروستن و بۆ ماوەیەکی زۆریش هەستی تێریت پێ دەبەخشێت وەک (شۆڤان، نانی بۆر، نیسک و پاقلە).

سەوزەوات
سەوزەواتەکان بەوپییەی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایە و ناهێلیت لەش وشکبێتەوەو ڕێگری لەقەبزبوون دەگرێت، کە ئەوانیش وەک( خەیار، تەماتە و کاهو).



PM:12:30:20/05/2018