لەبارەی پێدانی پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن ڕوونکردنەوە دەدرێت

بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا، پارەی کارمەندانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق  دابەش بکرێت و لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت.

ئارام سەباح، جێگری بەرێوەبەری گشتیی دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند "تا ئێستا لە کۆمسیۆنی بەغدا ھیچ نووسراوێکی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ئەوەی پێش جەژن پارەی  کارمەندانی ڕۆژی ھەڵبژاردن دابەش بکرێت".

وتیشی "ھیچ کێشەیەک نییە لە پارەکە، ھەروەھا دوای پەسندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، پارەکە دابەش دەکرێت و کاتێکی زۆریشی پێ ناچێت".

جێگری بەرێوەبەری گشتیی دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، کە پارەی کارمەندانی ڕۆژی ھەڵبژاردن بۆ ڕێکخەری ناوەندی دەنگدان، 300 ھەزار دیناری عێراقییە، بۆ بەڕێوەبەری وێستگە 250 ھەزارە، بۆ کارمەندی ئاسایی 200 ھەزار دینارە.

ڕۆژی 12ی ئایاری ئەمساڵ، ھەڵبژارنی پەرلەمانی عێراق  ئەنجام درا، ھاوکات لە ھەرێمی کوردستان 50 ھەزار کەس بە شێوەی کاتی بۆ ڕۆژی ھەڵبژاردنەکە لە کۆمسیۆن دامەزرێندران.



PM:03:30:24/05/2018