كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و ووردەكاری پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەخاتەڕوو.

لە بەیاننامەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست "سپی میدیا" كەوتووە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە نۆ خاڵ، چەند زانیارییەك لەبارەی پرۆسەكەوە ئاشكرا دەكات.

دەقی خاڵەكانی بەیاننامەكە

- ئامێر و كەلوپەلە ئەلیكترۆنییەكانی دەنگدان بەپێی ئاسای كۆمسیۆن كڕاون و كۆمسیۆنیش ئامادەیە بەڵگەكانی ئەو كەلوپەلانە ئاشكرا بكات.

- داتاكانی بنكەكانی دەنگدان بەشێوەیەكی نادیار (مشفر) لەگەڵ راپۆرتێك لەبارەی سەلامەتیی گوێزەرەوەی داتاكان، گەیەندراونەتە كۆمسیۆن.

- داتاكان جگە لە گواستنەوە بە سێرڤەر، بە فلاش میمۆریش گواستراونەتەوە و هەردوو داتا گوازراوەكەش بەراورد كراون و یەكانگیر بوون جگە لە پارێزگای كەركووك، كە بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی چەند بنكەیەك لەلایەن لایەنگرانی حزبەكان، فلاش میمۆرییەكان نەگەڕێندراونەتەوە كۆمسیۆن.

- راپۆرتی كاغەزیی بنكەكانی دەنگدان لە وێستگەكاندا چاپ كراون و وێنەیەكی وەرەقەكای دەنگدانیش لەسەر هارد دیسك دانراوە و دراوەتە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان.

- وێستگەكنی دەنگدان لە دەرەوە و ناو كەمپەكان رێژەی %2ـی وێستگە گشتییەكانی دەنگدانیان پێكهێنا و بەشێكیان بەهۆی بوونی سكاڵای سوور، رەت كرانەوە.

- هەموو ئەو رێكارانەی سەرەوە بە ئاگاداریی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نەتەوە یەكگرتووەكان و هاوبەشەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام دراون.

- هیچ كەس و لایەنێك توانای چوونە ناو سێرڤەری دەنگدانی ئەلیكترۆنی نەبووە.

- كۆمسیۆن ئاماەیە هاوكاریی لیژنە حكوومی، دادوەری یان پەرلەمانییەكان بكات بۆ خستنەڕووی داتاكان و هۆشدارییش دەداتە ئەو لایەنانەی باس لە لایەنداریی كۆمسیۆن بۆ هەندێك لایەن دەكات، ”مافی ئەوەمان هەیە رووبەڕووی دادگایان بكەینەوە".

- هەموو ئەو كەس و لایەنانەی ناڕەزاییان لە ئەنجامەكان هەیە، دەتوانن بە گرتنەبەری روێشوێنە یاساییەكان، تا رۆژی 31/5/2018 لە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن سكاڵای یاسایی تۆمار بكەن.

رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی كوردستان ئەنجام درا و دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانیش بەشێك لە لایەنە عێراقی و كوردستانییەكان رایانگەیاند، كە ساختەكاری لە هەڵبژاردن و پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان كراوە.



PM:02:41:27/05/2018