میدیاکاری ناسراو دەشە کەریم کە ماوەیەکە وازی لە بێژەری هێناوە، ئێستا سەرقاڵی پرۆژەیەکی خۆیەتی کە ئەویش وەکو یەکەم کچە کورد خواردنگەی فاست فوود و برێک فاستی لە شاری سلێمانی کردووتەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەشە کەریم لە پۆستێکدا نووسیوویەتی" سەرەتا سوپاس بۆ خوای گەورە دواتریش بۆ خێزانەکەم و ئێوەی خۆشەویست و پشتیوانم لە ئێستایا دەستمان کردووە بە دانانی فاست فود".
دەشە ئاشکرای دەکات کە خۆی کارێ شێف دەکات لە فاست فودەکەیداو بەمزوانە لەگەرەکی ئاشتی شاری سلێمانی دەکرێتەوە.
دەشە لەدایکبووی 1990یە و پێشتر لە چاوپێکەوتنێکی "سپی میدیا" ڕایگەیاند "هەر ساڵێك كە ئاهەنگی لەدایكبوون دەگێڕم وا هەست دەكەم 14 ساڵم".
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا لەبارەی ژیانی داهاتوویەوە وتی "لەژیانما كەسم خۆشنەویستوە شانازی بەوەوە ناكەم و ئەگەر كەسێكیشم خۆشبوێ بە ئاشكرا ئەیڵێم، بەڵام عاشقی گەورەی ژیانم باوكم بووە و بەداخەوە ماوەی چەند مانگێكە كۆچی دوایی كردوە، چونكە باوكم پاڵپشت و هۆكاری دروست بوونی كەسایەتی ئێستای منە."، دەشە بەم شێوەیە باس لەوە دەکات کە کەسی خۆش نەویستووە".
دەشە پێشتر کاری بێژەری لە کەناڵی گەلی کوردستان کردووە.