عه‌لى سيستانى، گه‌وره مه‌رجه‌عى باڵاى شيعه‌کان له عێراق، رایگه‌ياند، سبه‌ينێى هه‌ينى ته‌واو كه‌رى مانگى ره‌مه‌زانه.
لە به‌ياننامه‌کەی نوسينگه‌ى سه‌يد عه‌لى سيستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى باڵاى شيعه‌کاندا هاتووە، سبه‌ينێ هەینی ته‌واو كه‌رى مانگى ره‌مه‌زانه و جه‌ژن نييه.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هۆکارەکەی روون كردۆته‌وه، له‌به‌ره ئه‌وه‌ى ئه‌م ئێواره‌يه پێنجشه‌ممه يه‌كه‌م ده‌ركه‌تنى مانگى شه‌وال له عێراق به بينينى شه‌رعى نه‌بينراوه، بۆيه سبه‌ينێ 15/ی حوزەیران ته‌واو كه‌رى مانگى ره‌مه‌زان ده‌بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ
تەلەفیزیۆنی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، مەجمەعی فیقهی عێراقی لە مزگەوتی ئەبو حەنیفەی نو‌عمان سبەینێی وەکو یەکەم ڕۆژی جەژن ڕاگەیاندووە.
هەروەها ژمارەیەک وڵاتی ئاسیاش سبەینێی وەکو یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریکرد، کە بەپێی سەنتەری گەردونناسی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتانە بریتین لە ئەندۆنیسیا و مالیزیا و سەنگاپورە و برۆنای، هەروەک سعودیە و قەتەریش سبەینێی وەکو یەکەم ڕۆژی جەژن ڕاگەیاندووە.
هاوکات لیژنەى بینینى مانگ لە هەرێم لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە کاتژمێر ٧:١٩ خولەکی ئێوارە لەسەر چیاى گۆیژە لە شارى سلێمانى مانگ بینراوە، بەمەش سبەینێ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.