بەوێنە.. سەرۆک کۆماری ئێران لەکاتی تۆمارکردنی گۆڵی هەڵبژاردەی ئێران

سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن رۆحانی یەکێکە لەو کەسانەی ئارەزووی وەرزش بە تایبەتی تۆپی پێدەکات، دوێنێ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە مەغریبی بردەوە، بزانە ئەو لە وێنەکەدا لەساتی گۆڵەکەدا چی دەکات.

ڕۆحانی لە هەژاماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ، وێنەیەکی خۆی بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە بڵاوکردووەتە، کە سەیری یاری هەردوو هەڵبژادەکە دەکات و چەپڵە لێدەدات کاتێک یاریزانانی وڵاتەکەی گۆڵ تۆمار دەکەن.

دوێنێ هەڵبژاردەی ئێران لە ساتەکانی کۆتایی یارییەکەدا لەلایەن یاریزانی هەڵبژاردەی بەرامبەرەوە کە ناوی عەزیز بوهدوزە بە هەڵە لە خولەکی پێنجەمی کاتی زیادکراودا گۆڵی وڵاتەکەی خۆی تۆمار کردو، بەمەش ئێران بردەیەوە. 



AM:09:20:16/06/2018