پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە هەرێم بەڕێوە دەچێت

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆنسۆڵخانەی گشتی تورکیا لە هەولێر پرۆسەی دەنگدان بۆ  هەڵبژاردنەکانى سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا دەستی پێکردوو و تا ئێستاش بەردەوامە.

هاکان کاراچای، کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم بە ئاژانسی ئانادۆڵی وتووە ، " لە کاتژمێر ٩ی بەیانییەوە پڕۆسەکە دەستی پێکردووە و تا کاتژمێر ٩ی شەو بەردەوام دەبێت و داوا لە هاووڵاتییانی تورکیا لە هەرێم دەکەین کە سەردانی کۆنسوڵخانە بکەن بە مەبەستی بەشداریکردنییان لە پڕۆسەکە".

هاکان کاراچای  ئەوەشی وتووە "لە هەرێمی کوردستان ٢هەزار و ٥٠٠ هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە و هیوادارین هەموویان بەشداری پڕۆسەکە بکەن".

وابڕیارە ٢٤ی حوزەیران هاووڵاتییانی تورکیا لەسەرانسەری ئەو وڵاتە بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ٢٧مین خولی پەرلەمان بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.



PM:04:34:17/06/2018