نەبونی سەربڕینخانە گرفتی بۆ هاوڵاتیانی سنوری ڕاپەڕین دروستکردووە

نەبونی سەربڕینخانەیەک کە هەموو مەرجەکانی تەندروستی تێدابێ گرفتی بۆ هاوڵاتیانی سنوری ڕاپەڕین دروستکردووە و
بەوتەی لێپرسراوی ڤێرتێنەری حاجیاوا "ئەو گۆشتەی کەلەحاجیاوا سەردەبڕدێت سەڵامەت نییە، چونکە هیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نییە".

ماوەیەکی زۆرە سەربڕینی ئاژەڵەکان لەسەر شەقام و کۆلانەکان ڕوو لەزیادبونە بەتایبەت لە سنوری دەرەوەی شارەکان و تائێستاش لەلایەن لایەنە پەیوەندیدانەرەکانەوە نەتوانراوە ئەم کارە بەتەواوی یاساغ بکرێت.

یەکێک لەقەسابەکانی حاجیاوا بە "سپی میدیای ڕاگەیاند "نەبونی قەسابخانەیەکی مۆدێرن وای کردووە ئێمە لێرەدا ئاژەڵەکان سەربڕین کارەبای نییە پزیشک گۆشتەکە ناپشکنێت و  بەبێ مۆر گۆشتەکە دەفرۆشین".

ئەو دەڵێت "دەبێ بەڕاد هەبێ تاکو گۆشتەکەی تێدا هەڵبگیرێت ئەمەش نییە داواکارین حکومەت به زوترین کات قەسابخانەیەکی مۆدێرن دروست بکات بۆئەوەی بەشێوەیەکی تەندروست ئەم کارە بکەین".

دکتۆر سعید تەیب، بەڕێوەبەری ڤێرتێنەری حاجیاوا نیگەرانی لە نەبوونی قەیابخانەی تەندروست دەربڕی و وتی "دەبێ قەسابخانەکەمەرجی تەندروستی تێدابێ ئینجا بچین گـــوشتەکە فەحس بکەین لەبەرئەوە قەسابخانەکە مەرجی تەندروستی تێدانی ئێمە مۆر لەگۆشتێک نادەین کەتەندروست نەبێ بەلێدنی مۆر شایەتی لەپاکوخاوێنێ ئەو گۆشتە دەدەین
لەبەرئەوە شایەتی نادەین ئەو گوشتەی حاجیاوا سەلامەتە".

وتیشی "چەندیجار هەوڵمانداوە قەسابخانە دروست بکرێت بەڵام هەتا ئێستا حکومەت بەدەم داواکاریەکەی ئێمەوە نەهاتووە".

هاوکات ناجیە حامد، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی ڕاپەڕین وتی "لەسنورەکەدا قەسابخانەیەکی باش نییە وکەس نایەتە ژێرباری دروست کردنی قسابخانەیەکی باش ئەو گۆشتەی لە قەسابخانەو سەرجادەکان سەردەبڕدرێت یاسایی و تەندروستی نی یە، چونکە دەبێ ئەو گۆشتە لەناو بەڕاد هەڵبگیرێت".

جەختی لەوەشکردەوە بەهۆی ئەم گۆشتەوە "خەڵک توشی ژەهراوی بوون دەبن و هەتا ئێستاش بەدواداچوون نەکراوە بۆ ئەو کارە جگە لەوە نەخۆشیە ئاژەڵیەکان زۆرن ئەوانەی توشی مرۆڤ دەبێ لەڕێگەی خواردنی گۆشتی ئاژەڵەوە بەدەیان کرم هەیە،کرمی شریتی،زەردووی، نەخۆشی جگەر، نەخۆشی سیل،گرانەتا و حەمەی ماڵتا و چەندین نەخۆشی تر کە بەهۆی ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە جگە لەگۆشتەکەی توکەکەشی نەخۆشی پێوەیە بەدەیان کرمی جۆراوجۆر لە لەشی ئەو ئاژەڵەدا بونی هەیە".

هەروەها دەڵێت "ئێمە ماوەی سێ ساڵەبایکۆتی قەسابخانەکانمان کردووە لەبەرئەوەی مەرجی تەندروستی تێدا نی یە، قەسابخانەکان ئاویان نی یە شارەوانی بۆیان خاوێن ناکاتەوە و چەند قەسابێکمان بەگرت داوە و دوکانەکانمان پێ داخستوون غەرامەکراون".

ئەمیرحسن



PM:06:07:18/06/2018