مێلانیا ترەمپ دژی بڕیارێکی هاوسەرەکەی دەوەستێتەوە

مێلانیا ترەمپ خانمی یەکەمی ئەمریکا، لە بارەی جیاکردنەوەی مندالان لە خیزانە  کۆچبەران، ڕەخنە لە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و هاوسەری دەگرێت.

لە بەیاننامەیەکدا مێلانیا ترەمپ بێزاری زۆر دەردەبڕێت دژی ئەوەی کە دەبینێت لەسەر سنور منداڵان لە خێزانەکانیان دووردەخرێنەوە و جیادەکرێنەوەو هیوادارە، کە کۆمارییەکان و دیموکراتەکان هەمواری یاساکانی کۆچی ئەمریکا بکەنەوە.

مێلانیا ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕوای بەوە هەیە کە پێویستە وڵات پابەندی سەرجەم یاساکان ببێت، بەڵام پێویستی بە دڵێکیشە کە بڕیاری پێ بدات".

 ئەمەش لەکاتێکدایە، دژ بە  بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی جیاکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە کەسوکاریان و ڕایگەیاند، نیگەرانی و بێزارییەکان زیادبووندایە، بەتایبەت لە دژی کۆچبەرە نایاساییەکان.

بەپێی راپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، رۆژی هەینی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆیی ئەمریکا جیاکردنەوەی نزیکەی ٢٠٠ منداڵی لە کەسوکاریان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکا راگەیاند، کە بە نایاسایی لە ماوەی ٦ هەفتەی ڕابردوودا گەیشتبونە ئەمریکا، بەتۆمەتی ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنوری وڵاتی مەکسیکەوە پەڕیوونەتەوە بۆ ناوخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

سیاسەتی نوێی ترەمپ سەبارەت بە کۆچی نایاسایی کە لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەیەوێت توندترین سزای ئەو کەسانە بدرێت کە بە نایاسایی دێنە ناوخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.


AM:12:28:19/06/2018