نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە بەرزی مایەوە، لە ئێستادا نرخی هەریەک لە نەوتی خاوی برنێت و تەکساسی ئەمریکی، بەم شێوەیەی لای خوارەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت:
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی عوزەیران، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٧٨ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.
ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٦٥ دۆلار و ٦٦ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.
بە پێی رێککەوتنێکی نێوان وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک، تا کۆتایی ئەمساڵ بە بڕی ١.٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکرێتەوە.