به‌شێكی به‌رچاو له شار و شارۆكه‌كانی پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه و مه‌ترسی هه‌یه بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز له‌و شوێنانه رووبدات.
ئاژانسی "مێهر"ی ئێرانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زه‌ویناسی بڵاوكردۆتەوە کە تیایدا هاتووە "زۆر له ناوچه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه هه‌ڵكه‌وتوون و پێویسته له سیسته‌می بیناسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ره‌چاوی ئه‌وه بكرێت خانوو و باڵه‌خانه‌كان به شێوه‌یه‌ك دروست بكرێن به‌رانبه‌ر بوومه‌له‌رزه خۆڕاگر بن".
له لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه به 10 شار و 700 گوند كراوه كه بوومه‌له‌رزه وه‌ك سێبه‌ری مه‌رگ له‌سه‌ریانه و هه‌ڕه‌شه له گیانی سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌كات.
ساڵانه له پارێزگای ورمێ سه‌رووی 80 بوومه‌له‌رزه به گوڕی سه‌رووی سێ پله به پێوانه‌ی ریخته‌ر روو ده‌ده‌ن و ئه‌و شارانه‌ی له پارێزگاكه له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه هه‌ڵكه‌وتوون بریتین له سه‌ڵماس، پیرانشار، ره‌به‌ت، باروق، كه‌شاوه‌رز، چواربورج، سیلوانا، ئه‌میرئاباد، سێروێ، كانیه‌ره‌ش، قه‌ره‌زیائه‌دین.
به‌شێكی به‌رچاو له خاكی كوردستان له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه هه‌ڵكه‌وتوون و به‌هێزترین بوومه‌له‌رزه‌ی ساڵی 2017ی جیهان له كرماشان روویدا كه به هۆیه‌وه سه‌رووی 600 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و به هه‌زاران كه‌سیش بریندار بوون و به ده‌یان هه‌زار خانووش وێران بوون.