به‌ڤیدیۆ...بەرپرسێکی باڵا تیرۆرکرا

رۆژی پێنج شەممە بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای بابل لە شاری حلە تیرۆركرا و گرتەی ڤیدیۆیی یرۆرکردنەکەشی بڵاودەکرێتەوە.

به‌پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كان كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌، چەند چەكدارێك  تەقەیان لە عەقید سەفا حەسەن بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای بابل كردوە لەوكاتەی لە كارەكەی تەواو بووەو گەراوەتەوە بۆ ماڵەوە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.

چەكدارەكان دوای ئەوەی دەسترێژیی گولەیان لە عەقید سەفا كردوە، هەڵاتون و دەستگیرنەكراون، هاوكات هێزە ئەمنیەكان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەی ووردیان دەستپێكردوە .



PM:04:54:22/06/2018