لەپەرلەمانی ئەوروپا هەڵمەتی ئازادی بۆ رامین دەستی پیکرد

پەرلەمانتارێک لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، کە بەمەبەستی راگرتنی بڕیاری لەسێدارەدانی رامین حسێن پەناهی لەلایەن کۆمای ئیسلامی ئێرانەوە دۆسێکەیان پێشکەشی پە کۆنسەو پەرلەمانی ئەوروپا کراوە. 

سالار مەحمود، رایگەیاند، پرسی گەڕاندنەوەی ژیان بۆ رامینی حسێن پەناهی و زیندانیانی تر لە ئێران پرسێکی مرۆڤانەو نەتەوەییە، لەهەموو دەرگایەک دەدەین بۆ جەرگ نەسوتانی دایکی لاوەکانمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

وتیشی، دۆسییەی رامین پێشکەش بە هەردوو دوو ناوەندی گرنگی پەرلەمانی ئەوروپاو کۆنسەی ئەوروپا کراوە.

ئەو پەرلەمانتارە هیواشی خواردووە، کە هەمووان پشتیوان بن بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕو جوانەمەرگبوونی لاوەکانمان و چارەسەری ئاشتیانەی دۆسیەی گەلەکەمان. ئەوەش لە رێگەی گفتوگۆو لەیەک تێگەیشتنی هاوبەش.

 لە 25ی شوباتی 2018 فەرمانی لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی دەرکرا و بەو بۆنەیەوە خانەوادەکەی و خەڵکی کوردستان و هەروەها ئازادیخوازانی ئێران تەواو نیگەرانبوون، رایانگەیاند کە ئەو حوکمە ناڕەوایە زوڵم و زۆری کۆماری ئیسلامیی دەسەلمێنێت.





AM:10:10:29/06/2018