کادیرێکی پێشکەوتوی یەکێتی دەستی لەکارکێشایەوە

کادیرێکی پێشکەوتوی یەکێتی دەستی لەکارکێشایەوە و هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەشی ئاشکرادەکات.

جوتیار جبار، بەرپرسی نوسینگەی مەکتەبی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و کادری پێشکەوتوی ئەو حزبە دەستیلەکارکێشایەوە و ڕایگەیاندووە "دوای نیو سەدە خەبات و ماندوبون دەستلەکارکێشانەوەی خۆم ڕادەگەیەنم و لەمەودوا ئازادم هەر بڕیارێک بدەم".

بەرپرسی نوسینگەی مەکتەبی جێگری سکرتێری گشتی هۆکاری دەستلەکارکێانەوەکەی ئاشکراکردووە و ڕایگەیاندووە "هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەم دەستێوەردانە لە کارەکانم لەلایەن کەسێکی دیاریکراوی بێ ئەزمون ئەوەش پێشێلی تەواوی ماندوبون و ڕەنجمە و بەو جۆرە پاداشت دەدرێمەوە".



AM:09:35:30/06/2018