شاری عەمارە لە باشوری عێراق هاوشانی چەند ناوچەیەکی جیهان بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکردووە و پلەی گەرمی تیایدا گەیشتووەتە ٥١ پلەی سیلیزی.
سادق عەتیە کەشناسی عێراقی ڕایگەیاندووە، ناوچەى مەترەبە لە شاری عەمارە بووەتە یەکێک لە گەرمترین ناوچەکان لە جیهاندا و ٥١ پلەی تێپەڕاندووە.
ئاماژەى بەوەش کردووە، هاوکات پلەکانى گەرما لە شاری بەسرە گەیشتوونەتە ٥٠.٨ پلە و لە شاری ئەهوازی ئێران ٥٠.٤ و لە تکریت ٥٠.٥ تۆمارکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ کەشناسی هەرێمیش ڕایگەیاندووە، ئەگەری هەیە پلەکانى گەرما لە هەندێک ناوچەى هەرێم وەک مەیدان و خانەقین بگەنە سەروو ٥١ پلەوە.
ئەمە دووەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵە کە ڕویکردووەتەوە عێراق و هەرێمى کوردستان.