وادەی یەکەم گەشتی حاجییان بۆ سعودییە دیاریکرا

وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند ۆژی ٢٣ی ئەم مانگە یەکەم گەشتی حاجیان لە هەرێمەوە بۆ سعودیە دەستپێدەکات.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، پێدەچێت گەشتەکان کە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێرەوە ئەنجام دەدرێن نزیکەی ١٥ ڕۆژ بخایەنن.

وتیشی، بۆ ئەمساڵ ژمارەی حاجیانی هەرێم پێنج هەزار و ٤٣٩ كەسە و بڕی پارەی داواکراویش کە لەلایەن بەغداوە دیاریکراوە چوار هەزار و ١٠٠ دۆلارە، لەکاتێکدا بۆ ساڵی پار سێ هەزار و ٦٥٠ دۆلار بوو.

ڕوونیشی کردووەتەوە، هەرێمی کوردستانیش هەمان ئەو ڕێنماییانە جێبەجێ دەکات کە لەلایەن بەغداوە دەردەکرێن تایبەت بە بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.


PM:12:20:10/07/2018