لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا هەڵبژاردەی فەرەنسا توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە بەلجیکا بێنێت و پلیتێکی یاری کۆتایی ببڕێت.
هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنساو بەلجیکا لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا لە یاریگای کریستۆڤسکی بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٦٠ هەزار هاندەر بەیەکگەیشتن و لە ئەنجامدا فەرەنسا توانی ١-٠ یاریەکە بباتەوە.
تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزانی هێڵی بەرگری ئۆمتیتی لە گێمی دووەم ولە خولەکی ٥١ تۆماری کرد.
بەم ئەنجامە فەرەنسا گەیشتە یاری کۆتایی و بەلجیکاش ماڵئاوایی لە خولەکە کرد.
بڕیارە لە یاری کۆتایی رۆژی یەکشەممە فەرەنسا رووبەڕووی براوەی یاری کرواتیاو ئینگلتەرا ببێتەوە.