عەبادی داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات ئامادەبن بۆ روبەڕبوونەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات خۆیان ئامادە بکەن و رووبەرووی هەموو ئەو کەسانە ببنەوە کە دەستدرێژیدەکەنە سەر موڵک و ماڵی دەوڵەت.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وەزیرە ئەمنی و سەربازییەکان رایگەیاند" جەنگی سەرەکی ئێمە لەگەڵ تیرۆردایەو دەبێت خۆمان ئامادەبکەین بۆ رووبەرووبوونەوەیان"، هەروەها" جەختی کردۆتەوە" دەبێت رووبەرووی ئەو دەستدرێژیانەی ببنەوە  کە دەکرێتە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت، هەر کەسیش رووبەرووی ئەو کەسانە نەبێتەوە، ئەوە سەرشۆڕییە".

سەرۆک وەزیران لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی " پێویستمانی بە زانیاری سیخوڕی ورد هەیە، تا خۆپیشاندەرانی راستەقینە کە داواکاری مافەکانیان دەکەن، جیابکەینەوە لەوانەی دامەزراوەکانی دەوڵەت دەسوتێن"، عەبادی جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە تاوانێکی رێکخراو لە ئارادایە دەیەوێت بەنزین بکات بە ئاگرەکەدا.

عەبادی داوای کردووە کە لەبری رووبەرووبوونەوەی خۆپیشاندەران بە فیشەک بۆ بڵاوەپێکردنیان، دەتوانن بە شێوازی تر رووبەروویان بینەوە، نەک هیچ نەکەن.



PM:10:27:15/07/2018