خۆپیشاندان لە بەسرە دەستیپێکردەوە

پێشنیوەڕۆی هەینی 20ـی تەمووز، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە بەسرە دەستیپێكردەوە و بڕیارە لە بەغداش خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجاممدرێت

خۆپیشاندەران دژی خراپی خزمەتگوزارییەکان و نەبونی هەلی کار و ئاو و کارەبا و بنبڕکردنی گەندەڵی لەبەردەم پارێزگای بەسرە كۆبوونەتەوە و داوای لەكارلابردنی پارێزگار و بەڕێوەبەری فەرمانگەكان دەكەن.

هەروەها بڕیارە هەرئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە بەغدای پایتەخت  بۆ پشتگیریکردن لە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی  پارێزگاکانی باشوری دەستپیبکات.

 بەپێی میدیا عێراقییەکان، بڕیارە عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكان لە عێراق، ئەمڕۆ هەینی، پەیامێك ئاراستەی حكومەت و خۆپیشاندەران بكات.


PM:12:08:20/07/2018