لە ئەنجامی بوومهلهرزهكهى دوێنێی رۆژهەڵاتی کوردستان ۲٨۷كهس برینداربوون، کە ژمارەیەکیان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە لە ژێر چاودێری پزیشکدان
هۆشەنگ بازوەند، پارێزگارى كرماشان رایگەیاند، بوومەلەرزەكهی دوێنێ یەکشەممە به پلهى ٥.۹ى رێختهر بووه، کە بەوهۆیەوە ۲٨۷ کەس برینداربوون، لە ئێستشدا ههشت کەسیان لە نەخۆشخانەکانی کرماشان لەژێر چاودێری پزیشکدان.
پارێزگارى كرماشان باسی لەوەشکردووە، لەشاری جوانڕۆش بەهۆی بومەلەرزەکەوە چەند هاوڵاتییەک برینداربوون و چەندین ماڵیش روخاون، هەروەها و کارەبای حەوت گوندیش بڕاوە.
رۆژی یەکشەممە ٢٢ی تەمووز، بومەلەرزەیەکی بەهێز لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویداو چەندین زیانی گیان و مادی لێکەوتەوە، هەروەها لە باشورى كوردستانیش هەستی پێکرا، کە جەقی بومەلەرزەکە رۆژههڵاتى كوردستانەوە بوو.