برایەکی عوسمانی حاجی مەحمود وازی لە بزوتنەوەی گۆڕان هێنا

عەلی حاجی مەحمود ئەندامی ڕایەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کە دەکاتە برای عوسمانی حاجی مەحمود وازهێنانی خۆیلە بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند.

لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک،عەلی حاجی مەحمود ئەندامی ڕایەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی بزوتنەوەی گۆڕان نوسیویەتی، "لە ڕێگەی ئەم پۆستەوە  وازهێنانی خۆم لە ریزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رادەگەیەنم".

ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە بەرواری نوسیونی ئەم پۆستەوە هیچ پەیوەندییەکم بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە

ئەو هەوڵسوراوەی گۆڕان لەبارەی هۆکاری وازهێنانی لە بزوتنەوەکە نوسیویەتی،" هۆکاری وازهێنانم زۆرن، بەڵام پێویست ناکات لێرەدا ئاماژەی پێ بدەم، پشت بە خوا لە داهاتویەکی نزیکدا هەمووی بلاودەکەمەوە".

عەلی حاجی مەحمود هەڵسوڕاوێکی دیاری بزوتنەوەی گۆڕانەو ئەندامی رایەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی بزوتنەوەکەشە.






PM:09:48:27/07/2018