ئەرسەلان بایز رونکردنەوەیەک لەبارەی کشانەوەی لە سەرۆک لیستی یەکێتی بڵاودەکاتەوە

ئەرسەلان بایز، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی  سەبارەت بە كشانەوەی لە سەرۆكایەتی لیستی یەكێتی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو داوای بەخشینیشی كرد لە سەرۆكایەتی لیستی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی كوردستان.

لە روونکردنەوەیەکدا ئەرسەلان بایز  رایگەیاند، چوار ساڵ پەرلەمانتار و چوار ساڵیش لە سەرۆكایەتی پەرلەماندا بووە، بۆیە دوای كشانەوەی لە سەرۆكایەتیكردنی لیستی یەكێتی، پێشنیازیش كە هەڤاڵیێكی تری یەكێتی ببێتە سەرۆكی لیستەكە.

ئەمەش لەکاتیکدایە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاندووە بەهۆی باری تەندروستی ئەرسەلان بایزەوە قوباد تاڵەبانی لە شوێنەکەی کراوەتە سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كە: 

ڕوونكردنەوەیەك لە نوسینگەی ڕۆژنامەوانی دكتۆر ئەرسەلان بایزەوە.
 
ئەمڕۆ دوای نوێژی عەسر ئاگاداریان كردمەوە كە ببم بە سەرۆكی لیستی (ی.ن.ك) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لەبەر ئەوەی من چوار ساڵ ئەندامی پەرلەمان و چوار ساڵیش لە سەرۆكایەتی پەرلەمان بووم، بۆیە من داوای لێبوردن دەكەم بۆ ئەو متمانەیە، پێم باشە هەڤاڵێكی تر ببێتە سەرۆكی لیستی (ی.ن.ك).

سوپاسی ئەو هەڤاڵ و برایانە دەكەم كە منیان بۆ ئەو شوێنە پاڵاوتبوو.
 
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی دكتۆر ئەرسەلان بایز

28/7/2018



AM:12:11:29/07/2018