پاریزگاری بەسرە ژمارەیەک فەرمانبەر دادەمەزرێنێت

لە ئەنجامی فشاری چەند رۆژەی خۆپیشاندانەکانی بەسرە، پارێزگاری ئەو شارە داوای لە فەرمانگەكان كردووە بە مەبەستی دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ لیستی پۆستە بەتاڵەكانی بۆ رەوانە بکەن.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، کە ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە، داوای لە سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە پارێزگاکەی کردووە، کە  لیستی ناوی ئەو پیشە و پۆستانەی بۆ رەوانە بکەن، کە بەتاڵن و پێویستییان بە دامەزراندنی فەرمانبەر هەیە.

هەوەها پارێزگاری بەسرە  بە نیازە ئەو فرەمانبەرانە لە شوێنی فەرمابەرانی بەساڵاجوو خانەنشینکراو دابمەزرێنێت، بە ئامانجی کەمبونەوەی بێکاری لە پاریزگاکەدا.

لە 7ی تەموزەوە خەڵکی بەسرە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریەکانەوە خۆپیشاندان دەستی پێکردو لەماوەی چەند رۆژێکدا هەموو شارەکانی باشووری تا بەغدای پایتەختیشی گرتەوەو حکومەت بە هێزێکی زۆرەوە بەرپەرچی خۆپیشاندانەکانی دایەوەو لە ئەنجامدا 13 هاوڵاتی کوژران و بەسەدانی تر لە خۆپیشاندەرو هێزە ئەمنییەکان برینداربوون و سەدانیتر دەستگیرکران.

هاوکات حکومه‌تی عێراقیش 11 بڕیاری ده‌رکردوه‌ وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاری خۆپیشاندەران، بەڵام خەڵک بڕوای بە بەڵین و چارەسەرەکانی حکومەت نییە و بەردەوامە لە خۆپیشاندان



PM:11:31:30/07/2018