بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر ڕایگەیاند، ڕایگەیاند ناردنی
بەنزین لە لایەن بەغداوە بەردەوامە و ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیش دەگرێتەوە.
مستەفا تەها بەڕێوەبەری
سووتەمەنی هەولێر بە ماڵپەڕی وشەی وتووە، جگە لە دوو ملیۆن لیتر كە پێشتر بەغدا بۆ
كوردستانی ناردبوو، ئێستە ملیۆنێك و 200 هەزار لیتری تریش وەك بەشی دووەم هاتووەتە
ناردن و بەسەر تاكسییەكان دابەش دەكرێت.
ڕاشیگەیاند بەڵێن
دراوە ناردنی ئەو بەنزینە بەردەوام بێت و ئەگەر بەڵێنەكە جێبەجێ بكرێت، ئەمجارە
بەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەت دابەش دەكرێت.