ژوری
بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند،
"دابه‌زینی نرخی دراوی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌دینار، نرخی شتومه‌ك له‌هه‌رێمی
كوردستان هه‌رزان ده‌كات".
حه‌مید عه‌بدوڵڵا شاره‌زای بواری دراو‌و ئه‌ندامی ژوری بازرگانی
سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە، "دابه‌زینی نرخی دراوی لیره‌ی توركی
به‌رامبه‌ر دینار به‌هه‌مانشێوه‌ی تمه‌نی ئێرانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی هه‌رێم
ده‌بێت و نرخی شتومه‌ك هه‌رزان ده‌كات".
ڕاشیگەیاندووە"ئه‌و پێداویستیانه‌ی ڕۆژانه ده‌هێنرێنه بازاڕه‌كانی
هه‌رێمه‌وه دروستكراوی وڵاتانی توركیا‌و ئێرانن و ئێستاش به‌نرخێكی هه‌رزانتر ده‌هێنرێنه
بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام جگه له‌و پێداویستی و كاڵایانه‌ی به‌مه‌وادی خامی ئه‌وروپی
ده‌كرێن و له‌ناوخۆی ئێران و توركیا به‌رهه‌مده‌هێنرێن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد دابه‌زینی نرخی لیره به‌رامبه‌ر به‌دینار
تائێستا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رزانكرنی شتومه‌كه‌كانی بازاڕه‌كانی هه‌رێم نه‌كردوه،
جەختیکردەوە:"ئه‌و كاڵا‌و شتومه‌كانه‌ی ئێستا له‌بازاڕه‌كاندان هی پێشترن كه
به‌نرخی گرانتر كڕاون، به‌ڵام هه‌ر كاڵایه‌ك به‌هه‌رزان كڕدرابێت له‌بازاڕیشدا به‌هه‌رزان
ده‌فرۆشرێته‌وه به‌دڵنیاییه‌وه".