دایکی ئوسامە بن لادن، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی قاعید، باس لە کوڕەکەی دەکات
و دەڵێت لە زانکۆ مێشکی شۆردراوەتەوە.
عەلیا
غانم، دایکی ئوسامەبن لادن، لە دوای کوژرانی کوڕەکەی
یەکەم چاوپێکەوتنی لەگەڵ گاردیان ئەنجامداوە و دەڵێت زۆر نیگەران بووە کاتێ
زانیویەتی کوڕەکەی بووەتە چەکدار لە گروپێکی جیھادیداو باسیش لەوە دەکات بۆ
داواجار کە بن لادن-یان بینیوە ساڵی ١٩٩٩ بووە کاتێ لە ئەفغانستان ژیاوە، واتا پێش
دوو ساڵ لە تەقینەوەکانی ١١ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١.
عەلیا دەڵێت
ئوسامە لەڕووی ئەکادیمییەوە بەتوانابووە، و لەسەرەتای بیستەکانی تەمەنیدا گەنجێکی
بەھێز بووە و کاتێ خوێندکاری ئابووری بووە لە زانکۆی شا عەبدولعەزیز لە جیدە.
ئەو دەڵێت "خەڵک لە زانکۆ ئەویان گۆڕی و ئەو بوو بە کەسێکی جیاواز..ئەو منداڵێکی
زۆرباش بوو ھەتا ئەو کاتەی چاوی کەوت بە ھەندێ خەڵک کە لەسەرەتای بیستەکانی
تەمەنیدا مێشکیان شۆردەوە..من ھەمیشە پێمدەوت لەو خەڵکانە دووربکەوێتەوە و ئەو
ھەرگیز بەمنی نەدەوت چیدەکات، چونکە منی زۆر خۆشدەویست"
باوکی بن
لادن، محمەد بن عەواد بن لادن، دوای سێ ساڵ لە لەدایکبوونی ئوسامە، لە عالییە
جیابووتەوە و بەگشتی زیاتر لە ٥٠ منداڵی ھەیە.