پارێزەرەکەی رامین حسێن پەناهی دەستگیر دەکرێت

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پارێزەکەی رامین حوسێن پەناھی زیندانی سیاسی کورد دەستگیردەکەن و بەرەو شوینێكی نادیار دەیگوازنەوە.

میدیایەکی نزیک لە پارتی لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، کە پێش نیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەممە ٨ی ئاب، پارێزەری كورد حوسێن ئەحمەدی نیاز، كە بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسییەی رامین حوسێن پەناھی سەردانی دادگای شۆرشی سنەی كردووە، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوە، کە هێزە ئەمنییەکانی ەئو وڵاتە لە کاتی دەستگیرکردنیدا بێڕێزییەکی زۆریان بەو پارێزەرە کوردە کردووەو، تا ئێستاش نازانرێت بەرەو کوێ گوازراوەتەوە.

لە ماوەی رابردووشدا كوڕێکی حوسێن ئەحمەدی نیاز بە ناوی"زانیار"بە تۆمەتی بەشداریكردن لە خۆپێشاندانەكان دەستگیرکراوە و سزای 8 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنراوە.

رامین حسێن پەناهی، هاوڵاتییەكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانە و مانگی حوزەیران ی ساڵی رابردوو دەستگیركراو، لە ٢٥ی مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بەتۆمەتی ئەندامێتی پارتێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو ئەمەش ناڕەزایی و خۆپیشاندانی بەدوای خۆیدا هێناوەو چالاکوانان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوای ئازادکردنی دەکەن.


PM:05:48:05/08/2018