چۆن دەزانیت هاوسەرەکەت ناپاکیت لەگەڵ دەکات؟

كێشەو گرفتی نێوان هاوسەران زۆرکات پەل دەکێشی بۆ ناپاکی هاوسەری، بەتاینەت لەگەڵ پەرەسەندنی هۆكارەكانی تەكنەلۆجیا رووی لە زیادبوون کردووە.

 ئەو نیشانانەی کە ناپای هاوسەری پێ دەناسرێتەوە:

- گۆڕانكاری لەڕووخسار: زۆرجار گۆڕینی روخسار و شێوازی جلوبەرگ و ئەو بۆنەی بەکاری دەهێنن دەگۆڕێت.

- ئاگاداری و چاودێریکتدنی مۆبایل: ئەم جۆرەیان زۆر رونەو سەرەتای ئەو کارەیە، کە بەردەام لای خۆیان و سەرینەكانیان دایدەنێن و نایانەوێت كەسێكی تر دەستی لێبدات.

- کۆد و وشەی نهێنی لەسەر مۆبایلەکانیان دادەنێن و ناهێڵن هاوسەرەکانیان پێی بزانێت.

- توڕەبوونی خێراو بێ‌ هۆكار.

- بەردەوام باس خاڵە نەرێنییەكانی یەكتری دەكەن.

- زۆر كەم لەگەڵ یەكتری ساتەكانیان بەسەر دەبەن.

-نایەنەوێت کرداری سەرجێی لەگەڵ یەكتری ئەنجام بدەن و بۆ هەر جارێكیش پاساوێك دەدۆزنەوە.

 


PM:09:50:06/08/2018