حکومەتی عێراق بڕیاریدا بڕی پێویست نەوت و غاز بۆ پارێزگای سلێمانی بنێرێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاندووە"ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق په‌یوه‌ندیان پێوه كردین نه‌وتی سپی و غازی پێویست به پێی پێویستی پارێزگاى سلێمانی دابینده‌كه‌ن".
پارێزگارى سلێمانی ڕاشیگەیاندووە "ئێمه‌ش به پێی پێداویستییه‌كانمان خشته‌یه‌كیان بۆ ده‌نێرین و دواى گه‌یشتنى نه‌وت راسته‌وخۆ ده‌ستده‌كه‌ین به دابه‌شكردنى".