خۆڵبارین برینداری لێكەوتەوە

سەرپەرشتیاری ڕێكخراوی فریاكەوتنی ئێران ڕایگەیاند بەهۆی هاتنی تۆفان و خۆڵ و با و زریان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، 246 كەس بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەكانی ئێران، پیرحوسێن كوولیوەند، سەرپەرشتیاری ڕێكخراوی فریاكەوتنی ئێران ڕایگەیاندووە " لە كاتژمێر دووی دوانیوەڕۆی دوێنێ شەممە 2018/8/11 هەتا كاتژمێر هەشتی بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 2018/8/12 بەهۆی هاتنی تفانی خاك و خۆڵ لە شارەكانی "زابول، زەهەك، هامون، هیرمەند و نیمرۆز" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، لانیكەم 246 كەس بریندار بوون".

بەپێی زانیارییەكان لە كۆی 246 كەس كە بریندار بوون، 200 كەسیان چارەسەریان وەرگرتووە و ڕەوانەی ماڵەوە كراون و 46 كەسیشیان لە ناوەندە تەرندروستییەكان خەوێندراون.

میدیاكانی ئیران بڵاویان كردووەتەوە، ئاستی خۆڵبارین و تێكچوونی كەشوهەوا لە سیستان و بەلووچستان، 60% زیاتر لە ڕێژەی ئاسایی بووە و بەم بۆنەشەوە ئەمڕۆ سەرجەم دامودەزگا حكوومییەكان خۆڵ لە شارەكانی "زابول، زەهەك، هامون، هیرمەند و نیمرۆز" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، داخراون.

پارێزگای سیستان و بەلووچستان، كە بەشێكی ززۆری لە بیابان پێكهاتووە، هاوكات تووشی بێبارانی و وشكەساڵی بووەتەوە و بەشێك لە زونگاو و دەریاچەكانی وەك "هاموون" وشك بوون و ئەمەش كاریگەریی لەسەر ژیانی خەڵك و بەتایبەت گوندنیشینان داناوە و لە هەفتەكانی داهاتوودا بۆ چارەسەریی قەیرانی خۆڵبارین و خاك و خۆڵ مانگی سووری ئێران سەردانی ئەو ناوچەیەیان كرد و ئاشكرایان كرد خەڵك لە ژیانێ ئەستەم و دژوار دان.




PM:02:15:12/08/2018