ئەمەریکا هۆشداری دەدات بەعێراق لەسەر ئێران روبەرووی سزا دەبێتەوە

ئەمریكا هۆشداری دەداتە عێراق بەوەی ئەگەرهاتوو پابەند نەبێت بە جێبەجێكردنی سزاكانی سەر ئێران، ئەوا خۆی رووبەڕووی سزا دەكاتەوە.

هیزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند " پێدەچێت ئەوانەی سیستمی سزاكانی ئەمریكا پێشێل دەكەن، خۆیان رووبەڕووی سزا بكەنەوە".

ناوێرت لە كۆنقرانسەکەدا ئاگاداری عێراق دەکاتەوەو دەڵێت " هۆشدارییەكانمان سەبارەت بە ئێران و بازرگانیكردن لەگەڵیدا، بۆیە بەردەوام دەبین لە بەسزاگەیاندنی ئەو وڵاتانەی كە بەهەرجۆرێك پێشێلكاری ئەو سزایانە بكەن كە بەسەر ئێرانیدا دەسەپێنین".

ئەم هۆشدارییەی ئەمریكاش دوای ئەوە هات كە عەبادی رایگەیاند وڵاتەكەی بەشێكی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران لەبەرچاو دەگرێت و لە مامەڵەكانیدا لەگەڵ تاران دۆلار بەكارناهێنێت.



PM:11:00:15/08/2018