به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی ئاگادارییەک ئەو هاوڵاتیانە دەکات، کە بەرواری وەرگرتنەوەی مامەڵەی کارتی نیشتیمانیان لە 27ی ئەم مانگەیە سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی.
له ئاگاداریه‌كدا كه كۆپیه‌كی بۆ "سپی" نێدراوه، تێیدا رەگەزنامەی سلیمانی داوا لەو هاووڵاتیانه دەکات، کە له فه‌رمانگه‌كانی (سلێمانی _ رانیه _ هه‌ڵه‌بجه _ دوكان _ بازیان _چوارقورنه _ به‌كره‌جۆ _شارباژێر_ پشده‌ر - ھێرۆ- تانجه‌رۆ - ده‌ربه‌ندیخان - پێنجوین-حاجیاوا) مامه‌ڵه‌ی كاتی نیشتمانیان كردوه‌و به‌رواری وه‌رگرتنه‌وه‌کەیان تا 27-8-2018 ه، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانیان بکەن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی نیشتمانییه‌كانیان.
ئەوەش هاتووە، رۆژانه له یه‌كشه‌ممه‌وه تا پێنج شه‌ممه له كات ژمێر ( 2 ) پاشنیوه‌ڕر بو كات ژمێر( 5 ) ئێواره ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و فه‌رمانگانه بكه‌ن كه مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتیمانیان لێ كردوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی نیشتمانیه‌كانیان.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، رەگەزنامەی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات، لەکاتی سەردانکردنیان بۆ وەرگرتنەوەی مامەڵەکانیان ئەم پێداویستیانەی لایخوارەوە لەگەڵ خۆیان ببەن:
1-ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی
2-پێناسی باری شارستانی
3-وه‌سلی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی نیشتیمانی