ئه‌مڕۆ 16ی ئابی 2018 سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار رایگه‌یاند که وه‌زیری کاره‌بای عێراق رێگری لێکراوه گه‌شت بکات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئەوەش دوای بڕیارەکەی دوورخستنەوەی دێت لەلایەن عەبادیەوە.
ماڵپەڕی "سومه‌ریه‌نیوز" لەزاری سه‌رچاوه‌یەکه‌وە که نه‌یویستوه ناوی ئاشکرابکرێت راگه‌یاندوه که ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا رێگرییان کردوه له قاسم الفهداوی، وه‌زیری کاره‌بای عێراق گه‌شت بکات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
وتیشی "ئه‌و رێگرییه‌ش له‌دوای بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دێت که رێگری له گه‌شتکردنی وه‌زیری کاره‌با کرد".
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له 29ی ته‌مموزی 2018 بڕیاریدا که قاسم الفهداوی، وه‌زیری کاره‌بای عێراق له پۆسته‌که‌ی دووربخاته‌وه رێگری گه‌شتکردنیشی لێ‌کرا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و ناڕه‌زاییانه هات که به‌هۆی خراپی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری کاره‌باوه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ئه‌نجامدرا.