بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە شاری قەڵادزێ تەقە لە ماڵی هاوڵاتییەک کرا و تەقەکەرەکانیش دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری قەڵادزێ، له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه ته‌قه له ماڵی هاوڵاتییه‌ك كراوە و پاش ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر و پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشتوونەتە شوێنی ڕووداوه‌كه و هه‌ردوو ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان ده‌ستگیركردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان تەقەکەرەکان دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یاندا کە به وته‌ی خۆیان ڕووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە، به بڕیاری دادوه‌ر و به مادەی ٤٣٠ تۆمەتباران دەستبەسەرکراون، و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.