وادەی دەستپێکردنەوەی خوێندن پێشخرا

زانكۆی هەڵەبجە بڕیاری دا ڕۆژی دووی ئەیلول بکاتە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی زانكۆی هەڵەبجە، لە کۆبوونەوەی گشتی زانکۆدا بڕیاردراوە ڕۆژی 2ی ئەیلوول دەست بە خوێندنی ساڵی نوێ‌ دەکرێت.

ڕاشگەیەندراوە، ئەو بڕیارە لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی گشتیی زانكۆكەدا هات كە بە ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆ و بەشەكانی ڕۆژی پێنجشەمی ڕابردوو بەڕێوە چوو.

ڕاشیانگەیاندووە كە پابەندن بە هەر پشوویەكی تری ساڵانە كە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دانراوە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت هەریەكە لە زانكۆكانی هەولێر و سلێمانی بڕیاریان وایە ڕۆژی 6ی ئەیلوول دەست بە خوێندنی ساڵی نوێ‌ بكەنەوە.



PM:05:09:18/08/2018