بانکی رافیدەین پێشینەیەک بە خانەنشینان رادەگەیەنێت

بانکێکی بە حکومەتی عێراق سێ بۆ حەوت ملیۆن دینار وەک پێشینە بە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنیی دەبەخشێت.

بانکی ڕافیدەین، لە بایەننامەیەکدا چەند رێوشوێنێکی تایبەت بە پێدانی پێشینەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی بڵاوکردووەتەوەو ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسانەی مامەڵەی پێشینەکە دەکەن، تەنها پێویستی بە نوسراوێکی فەرمی فەرمانگەکەیانەو، پێویست بە بوونی کەفیل ناکات.

ئەوەش هاتووە، ئەو برە پارەیەی وەک پێشینە دەیدەنە خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بڕەکەی سێ بۆ حەوت ملیار دینارە.

 لە چەند رۆژی رابردووشدا، بانکەکە پێدانى پێشینەیەکی پێنج بۆ ١٠ ملیۆن دیناری بەو فەرمانبەرانە راگەیاند، کە بەکارتی زیرەک موچەکانیان وەردەگرن.


PM:07:53:18/08/2018