دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە یەکەم ڕۆژی جەژی قورباندا بەڕوی بازرگاناندا دادەخرێت و تەنها رێگە بە هاتوچۆی گەشتیاران و هاوڵاتیان دەدرێت لە سنورەکە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، له راگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە، یهكهم رۆژى جهژنى قوربان هاتوچۆى بازرگانى له دهروازهكهوه نابێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە لە ڕۆژی چوار شەمە رێکەوتی ٢٠١٨-٨-٢٢ جموجۆڵی بازرگانی لە ڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستپێدەکاتەوە.