تەموزی ئەمساڵ گەرمترین مانگی گۆی زەوی بووە لە ١٣٨ ساڵی پێشوودا

ناوەندی زانیاری کەشو هەوای نەتەوەیی ئەمەریکاNCDAC کە سەر بە ئاژانسی NOAA یە لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد کە تەموزی ساڵی ٢٠١٨ گەرمترین چوار مانگی تەموزە لە جیهاندا بەدرێژایی ١٣٨ ساڵ.

لەو راپۆرتەدا هاتووە " پلەی گەرمای مانگی تەموزی رابردوو گەرمترین مانگ بووە لەسەر گۆی زەوی کە گەیشتۆتە 15.8C پلە بە پێوەری 0.75C لەو دەمەوە کە دەستکراوە بە تۆماری کەشوهەوا لە ساڵی ١٨٨٠ ەوە.

راپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " ئەوروپا پلەی گەرمای لە تەموزی ئەمساڵدا بەرزبوەوە بۆ +2.33C  لەسەرو پلەی ئاساییەوە، ئەمەش بە دووەم جار دادەنرێت لە ساڵی ١٩١٠ ەوە ئەوروپا کەشەهەوای وا بەخۆیەوە ببینێت.



AM:10:58:22/08/2018