ترەمپ: ئەگەر دادگایی بکرێم هەمووان ھەژار دەبن

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەگەر بە ھەر شێوە و رێگایدک دادگایی بکرێم ئەوا بازاڕەکان ھەرەسدەهێنن و ھەموو کەس ھەژار دەبێت.

ترەمپ لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی کەناڵی Fox Newsی ئەمریکی رایگەیاند، "کەسێک کە کاری نایابی ئەنجام دابێت، چۆن رەوانەی دادگای دەکەن، نازانم".

وتیشی، "ئەگەر رێگای دادگایکردنی لێ بکرێتەوە ئەوا بازاڕەکانی ئەمریکا ھەرەسدەهێنن و ھەموو کەس ھەژار دەبێت".

ئەمەش دوای ئەوە دێت میشایل کۆھین پارێزەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند،لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان خۆی رادەستی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی (ئێف بی ئای) دەکات و پاشانیش ھاوکاری دادگا دەکات لەمبارەیەوە ئەوا ترەمپ چەندین تۆمەتێکی ئاراستەی ناوبراو کردبوو.

لەلایەکی دیکەوە چەند شارەزایەکی ئەمریکی کە لێدوانیان پێشکەش بە راگەیاندنەکانی ئەمریکا کردووە ئاماژە بەوەدەکەن، کە ترەمپ یاساکانی ھەڵبژاردنی پێشێڵکردووە و بەشداری لە ئەنجامدانی چەند تاوانێکدا کردووە، بەوهۆیەوە رەنگە دادگایی بکرێت.


AM:10:15:24/08/2018