عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لە نامەیەکی کراوەدا لەسەر دۆخی سەرکردایەتی یەکێتی و سەردانیان بۆ لای گۆڕان دەڵێت" سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسی ته‌مسیلی ئێمه‌ی یه‌كێتی ناكه‌ن".
له نامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی دەست سپی کەتووە، دەڵێت هاوتووە " نزیك به ساڵێكه له ریفراندۆمه‌وه تا ئه‌مڕۆ من نازانم كێ یه‌كێتییه؟ ئه‌رێ ئێوه به‌ڕاست خۆتان ئه‌زانن نوێنه‌ری كێن و به‌ناوی كێ قسه ئه‌كه ن، ریفراندۆمتان كرد و بوون به دوو به‌ش و تائێستاش پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌شێك له حیزبه‌كه‌ی ئێمه به خاین ئه‌زانێ و ناوئه‌با".
عه‌تا سه‌راوی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ گۆڕان هاوپه‌یمانیتان كرد بۆ یه‌كگرتنه‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌ی گه‌یانتانه داوای لێخۆشبوو‌ن و گه‌ردن ئازادیی و ئه‌و شه‌رمه‌زاریی و سوكایه‌تی قبوڵكردنه".
ناوبراو لەنامە کراوەکەدا دەشڵێت "له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م تا په‌ته‌كه له‌گه‌ڵی بوون كه جیابوویه‌وه و هاوپه‌یمانییه‌كی له زویربووه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و ئیسلامییه‌كان راگه‌یاند، ئێستا به هه‌ر نرخێك بێ ئه‌چن له ده‌رگای گۆڕان و هاوپه‌یمانی ئه‌ده‌ن ماڵی كورد ڕێكده‌خه‌نه‌وه و خه‌می یه‌كڕیزی كوردتانه".
عه‌تا سه‌راوی ده‌شڵێت: "به‌ڕاستی من لێتان تێناگه‌م هه‌رچی حیزبه‌كانن كه‌سیان ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نین و هه‌مووی ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆیی یه‌كێتی".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "شكستی هه‌موویان له ئاستی عیراق و له فه‌شه‌لی حوكمڕانی 27 ساڵی ئه‌م هه‌رێمه‌ش ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی یه‌كێتی".
نووسیویشیه‌تی: "له‌ڕاستیدا چی تر ئه‌م هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌تان جێگای قبوڵكردن نین".
ئه‌م نامه‌یه‌ی عه‌تا سه‌راوی دوای ئه‌وه دێت ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كرد.