ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ئێواره‌ی ئەمڕۆ چواڕشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ پێگەیشتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ماڵپەڕی بارزانیدا هاتووە "له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا كه بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانیی كرد له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌و ڕۆڵه‌ی به گرینگ له‌قه‌ڵم دا، هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان و دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان پێوه‌ست به دامه‌زراندنی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.هاوكات ڕۆشنایی خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق دابمه‌زرێ.
ڕوونیشکراوەتەوە بارزانی و پۆمپیۆ جەختیان لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کراوەتەوە.