عەبادی: بەشێک لە داواكارییەكانی كورد قابیلی قبوڵن

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك باسی ئەوەم نەكردووە كە گفتوگۆ لەسەر كەركووك ناكەین و بەشێک لە داواكارییەكانی كوردیش قابیلی قبوڵن.

ئەمڕۆ یەكشەممە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق و داواكارییەكانی كورد و سوننە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بەشێك لە داواكارییەكانی كورد و سوننە قابیلی قبوڵن و دواكارییەكانیش دەكەونە دوای پێكهێنانی حكومەت. ئامادەشین گفتوگۆ لەسەر ئیدارەدان، ئەمنییەت و نەوت بكەین
.

هەروەها لەبارەی كەركوكیشەوە وتی بەهیچ شێوەیەك باسی ئەوەم نەكردووە كە گفتوگۆ لەسەر كەركووك ناكەین.

عەبادی جەختیشكردوەتەوە، هەندێك لایەن خۆیان كەركوكیان بەجێهێشتووە  و باسی لەوەشكردووە، كورد مافی خۆیەتی داواكاری هەبێت.



PM:05:49:02/09/2018