وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەت دەکاتەوەو داواش لە لایەنەکان دەکات رێز لە ئیرادەی عێراقیەکان بگیرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی نیشتیمانی.

ئەحمەد مەحجوب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە جەخت لە سەر هاوبەشی ستراتیژی كارا لەگەڵ وڵاتان دەكات و لە پێشینەدا رێككەوتنی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات.

لە بەیاننامەیەدا ئەوەش هاتووە، بۆ به‌دیهێنانی خواستی گه‌ل ده‌بێت دنیابینییه‌کی نیشتمانی بوونی هه‌بێت که‌ بناغه‌که‌ی ده‌ستور بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت هاوبه‌شییه‌ ستراتیژییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتاندا پته‌و بکرێن و پێشبخرێن به‌ تایبه‌تیش په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا باشتربکرێن و بپارێزرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە سەرجەم لایەنە براوەکانی عێراق لە هەوڵی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانین بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، کە خواست و ئامانجی عێراقییەکان بهێنێتە دی.
 



PM:07:48:02/09/2018