پارتی: ئەوەنەی بە حكومەتیان دەوت گەندەڵ ئێستا داوای مانەوەی دەكەن

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەڵێت، ئەوانەی داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن تامەزرۆی مانەوەی ئەم دەسەڵات و حكومەتەن كە خۆیان پێیان دەوت گەندەڵ و دیكتاتۆر.

دڵشاد شەهاب بە دەنگی ئەمریكای وتووە، "ئەوا لایەنانە خۆیان پێشتر دەیانوت حكومەت گەندەڵ و دیكتاتۆرە، لێی كشانەوە داوای نەمانی ئەم حكومەتەیان دەكرد ئێستا خێرە داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن ئەی چی جوابی خەڵی خۆیان دەدەنەوە؟

ئەوەشی وتووە "پاساوی لایەنەكان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لاوازە، بەڵام ئەگەر هەرسورن با لەڕێگای فراكسیۆنەكانیانەوە پڕۆژە بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان پێشكش بكەن خۆ ئێستا ئەوان زۆرینەن پارتی ( ٣٨ ) كورسی هەیه."

ئاماژەی بەوەش كرد، پارتی ئەگەر زۆرینەش بهێنێت نیەتی نییە كوردستان بەتەنها بەڕێوەببات.

لەبارەی حكومەتی نوێی عێراقەوە دڵشاد شەهاب وتی، "بەپێی كۆبوونەوەكان "مومكین"ە من ئومێدم هەیە ئەنجامەكان هەتا ئەوێ بڕۆن بەیەك وەفد بچینە بەغداد."

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە دوێنێ بزووتنەوەی گۆڕان بەفەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كرد، لەكاتێكدا بڕیارە ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.



AM:09:16:05/09/2018