ئەردۆغان: ماوەی 16 ساڵە ناتوانین یەك پارچە چەك لە ئەمەریكا بكڕین، بەڵام بێبەرامبەر دەیداتە یەپەگە

سەرۆك كوماری توركیا رایگەیاند، ماوەی 16 ساڵە نەیانتوانیوە هیچ پێداویستییەك بە پارەش لە ئەمەریكا بكڕن، بەڵام ئەمەریكا بەبێ پارە هەموو جۆرە چەكێك دەداتە یەپەگە، ئاماژەی بەوەشکردوە ئەگەر بێت و کارەساتێک لە ئیدلیب رووبدات، یەکەم شوێن کە ئەو مرۆڤانە رووی تێدەکەن، دیسان هەر تورکیایە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە میانی گەڕانەوەی لە قرغیزستان لە فڕۆکەدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە سەبارەت بە هێرشی سووریا بۆ سەر ئیدلب و رایگەیاند،" لە ئیدلب پرۆسەیەکی دڵڕەقانە بەڕێوەدەچێت. لەوێ سێ ملیۆن و نیو مرۆڤ دەژین. ئەگەر بێت و کارەساتێک رووبدات، یەکەم شوێن کە ئەو مرۆڤانە رووی تێدەکەن، دیسان هەر تورکیایە". 

لە بارەی پەیوەندی نێووان تورکیا و ئەمریکا وتی ،"هاوبەشێكی ستراتیژی كارێكی وەها بەرامبەر هاوبەشەكەی بكات شتێكی جوان نییە، ئەوە چ هاوبەشێكی ستراتیژییە، ئەو ئادەنییە دەمانچەیەك بدات بە پۆلیسێكی توركیا".


ئەردۆغان باسی لەوەشكرد، هیچ داواكارییەكی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە پەراوێزی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بەدەست نەگەیشتووە، كە بڕیارە 25ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، و ئەویش لای خۆیەوە هیچ داواكارییەكی تایبەت بەو مەبەستە پێشكەش ناكات.

هەروەها بارەی مەنبەجەوە سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد،" له‌و خاڵه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نین كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ ئه‌نجامیدا، رووداوه‌كه‌ له‌ده‌ست ده‌چێت، پێویسته‌ ئه‌و راستیه‌ ببینین له‌ خاڵێكی نموونه‌ییدا نین. ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا كراوه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێستا له‌سه‌ر هه‌مان ئاراسته‌ ناڕوات به‌ڕێوه‌. هیواشی خواست قۆناغێكی نوێ له‌و كۆبوونه‌وانه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ له‌ قۆناغی داهاتوودا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان چاوشئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگریمان، خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ موخاته‌به‌كانیاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.



PM:04:22:05/09/2018