ناوەندی شانۆی تاڤ هەنگاوێکی گرنگ بۆ بە سیستەم و یاساکردنی شانۆ دەنێت

ناوەندی شانۆی تاڤ ڕایدەگەیەنێت دوای ئەوەی نزیکەی سێ مانگە ئامادەسازی دەکات بۆ سیمپۆزمێکی تایبەت بە سیستەم کردن و بە یاساکردنی شانۆ، لەماوەی ئایندەدا دەیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ناوەندەکە پرۆگرام و هەنگاوەکانی سیمۆزمەکەی خستووەتەڕوو و ئاماژەی بەوە کردووە:_

ڕۆژی یەکەم: پێشکەش کردنی سێ توێژینەوەی تایبەت لەلایەن کەسانی پسپۆڕو تایبەت مەند لەبوارەکانی:

١- پەروەردەو پێداگۆکی شانۆیی.

٢- چۆن بتوانین پرۆژە و نمایشەشانۆیەکان لە رێگەی بەرنامە رێژییەوە وابکرێت بۆ ماوەی ساڵێک بێ دابڕان هۆڵەکانی شانۆ بێ نمایش نەبن.

۳ـ ڕۆڵ و کاری کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی لە برەودان بە دروستکردنی شانۆدا.

ڕۆژی دووەم: دروستکردنی ژورێکی تایبەت، دوای ئەوەی لەلایەن تیپو گروپ و ناوەندەکانی شانۆ وە کە لەلایەن ناوەندی شانۆی تاڤەوە داوایان لێدەکرێت، کە هەر شوێنێک بە ئایدیاو تێڕوانینی خۆی کارو پرۆژەی ئەوەی چۆن بتوانین پرۆژە یاسایەک بۆ بە سیستەم کردنی شانۆ دابڕێژین.

دواتر لەلایەن لیژنەیەکەوە کە لەچەند شانۆ کارو پارێزەرو پەرلەمانتار تێیدا بەشدارن، ڕەشنوسی پرۆژە یاسایەک دەنوسرێت و پاشان پێشکەش بە لیژنەی یاسایی پەرلەمان و لیژنەی ڕۆشنبیری و هونەری پەرلەمان دەکرێت و دواتر پێشکەش بە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەکرێت.

ناوەندی شانۆی تاڤ داواش لە شانۆکاران و ڕۆشنبیران و بینەرانی شانۆ دەکات، کە هەر تێبینی و پێشنیارێکیان هەیە ئاڕاستەیان بکەن.


PM:04:53:05/09/2018