ئێران دەڤەری برادۆست تۆپباران دەكات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ئەیلول، سوپای پاسدارانی ئێران دەڤەری برادۆستی لە قەزای سۆران تۆپباران كرد.

ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكانی سەر بەقەزای سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ تۆپخانەكانی ئێران سنووری دەڤەری برادۆستیان تۆپباران كرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆپبارانەكە كوێستانەكانی بەربزین، به‌نێ، بن په‌رێز و که‌تینه‌ی گرتۆتەوە، بەوهۆیەوە پۆش و پاوانی ناوچەکە سوتاوە و زیانی بەرکەوتووە بەڵام تا ئێستا بە تەواوی زەرەر و زیانەکانی ئەو تۆپبارانە نەزانراوە.

سوپای ئێران ناوبەناو لە چەند مانگی ڕابردوودابە بیانووی بوونی پێشمەرگەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەریلاکانی پەکەکە، پێگەكانیان لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات.




PM:12:16:06/09/2018