ئەمڕۆ هەینی دادگای تورکیا بە تۆمەتی
بانگەشەکردن بۆ "تیرۆر"، سزای سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی
هەدەپەی دەرکرد.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە ئەمڕۆ
دادگای تورکیا بڕیاریداوە بە سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی.
دادگا هۆکاری سزادانی دەمیرتاشی بۆ ئەوە
گێڕاوەتەوە کە ناوبراو بانگەشەی بۆ پارتی کرێکاران کردووە کە لای تورکیا
ڕێکخراوێکی تیرۆرستییە.
دەمیرتاش دوای سزادانی بڕیارەکەی دادگای
ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند پێویستە دادگایەکی دادپەروەرانەی بکرێت و تانە لە بڕیارەکەی
دادگا دەدەن.